بەڕێوبەری ڕیزوانی‌گەیم دەڵێت: لقی ڕیزوانی‌گەیم لە هەرێمی کوردستاندا و لە شاری هەولێری پایتەختدا هاوکات لەگەڵ جەژنی رەمەزاندا دەکرێتەوە، ئەم شەماتەیە بە رەچاوکردنەوە و تاوتوێ‌کردنەوەی سەرجەم بارودوخەکان بۆ دۆزینەوەی تواناکان و پشکووتن و پەرەسەندنی و ناساندنی ئەو لێهاتووئیانە بە تەواوی جیهان، کاری خۆی دەست پێ کردووە.

رەسووڵی ڕیزوانی، بەڕێوبەری ڕیزوانی‌گەیم سەبارەت بە کردنەوە و ئامادەبەکاربوونی ئەم شەماتەیە دەڵێ: ڕیزوانی‌گەیم لقێکی خۆی لە هەرێمی کوردستاندا و لە شاری هەولێردا و لە سەنتری خۆشگوزەرانی میگاماڵدا کردووەتەوە، ئەم شەماتەیە، لەگەڵ دەسپێکی جەژنی رەمەزاندا، کاروچالاکی خۆی دەس پێ دەکات، کە بریتیە لە جۆرەکانی گەیمی دیجیتاڵی و یاریەکانی جۆربەجۆری ئەم بوارە وەکوو ئیکس‌بۆکس، گەیمی کۆنسوولی و کۆمپیتری، رادیۆکۆنترۆڵی، بیلیارد، پینگ پۆنگ، تۆپی‌پێی‌سەرمێز، تۆپی پێ لە زەوینی راستەقینەدا، تۆپی سەوەتە، بالە و … کە تێکڕا سی و حەوت کایەی جیاوازی لە خۆ گردووە.

هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێ کە ئامانجی ئێمە لە رێخستنی ئەم شەماتەیە لە شەش مەبەستدایە کە لە سەرەتادا کەشێکی ئارام و خۆش بۆ بنەماڵەکان ببێت و بە خۆشی ڕابواردن ئەوان، بۆ ئێمە زۆر گرنگە کە منداڵەکان بە تەنیا کایە نەکەن، ئەگەر ئێمە بتوانین ئاقارێکی باش دروس بکەین کە ئەندامانی بنەماڵە پێکەوە کایە بکەن، زۆر سەرەنجڕاکێش دەبێ و لە پەنای ئەوەدایە کە پەیوەندی نێوان بنەماڵە پتەوتر دەبێتەوە.

بەڕێز ڕیزوانی وتی: ئەو کاتەی کە ئێمە بتوانین گەیمی کۆمپیتری لەگەڵ گەمەی جووڵەئی تێکەڵ بکەین، زۆرتر مەبەست ئەوەیە کە منداڵان ڕوو بکەن بە جۆرەکانی گەمەی جووڵەئی و جۆرەکانی یاری بچێتە ناو ژیانیانەوە ببێتە کاری هەر رۆژیان. دووهەم مەبەستی ئێمە ئەوەیە کە لێهاتووئی منداڵان بدۆزینەوە و بە دوای ئەوەداین کە لە تەواوی ڕیزەکانی تەمەنیاندا ئەم کارە بکەین و دواجار باوک و دایکەکانیان ئاگاداریان بکەینەوە لە سەر بواری لێهاتووئی منداڵەکانیاندا.

دۆزینەوەی تواناکانی سەردەمی منداڵی باسێکی زۆر گرنگە و بۆ ئەوەیە کە زۆربەی تاکی کۆمەڵگا ئاگایان لە لێهاتووئی و توانای خۆیان نییە و کەڵکی لێی وەرناگرن. باشترین شێواز بۆ دۆزینەوەی تواناکان، لە کاتی کایە و خۆشیدایە و شەماتەی ڕیزوانی‌گەیم بە ئەو چەشنە کار دەکات کە سەرەڕای خۆشگوزەرانی، لە هەمان کاتیشدا، لێهاتووئیەکانمان بۆ دەرکەوێت. ڕیزوانی سەبارەت بە ئامانجی سێهەمی دانانی ئەم شەماتەیە وتی: ئەو توانایانە کە ئەدۆزرێتەوە، لە لایان ئێمەوە وەکوو ئاکادمیایەک پەروەردە دەکرێن و دەرفەتیان بۆ دەڕەخسێنین کە هەر کەسێک لە هەر بوارێک کە لێهاتووە، بە چاوەدێری باشترین ڕاهێنەرەکانەوە، پەروەردە بکرێن و بکەون سەر رێگەی پشکووتن و پەرەسەندن.

هەروەها وتی مەبەستی چوارەمی ئێمە، ناساندنی ئەم کەسانەیە بە شارەکانی تر، وڵاتانی تر و تەنانەت ناساندنیان بە دونیا کە لەم بابەتەوە ماڵپەڕەیەکمان رێ خستووە بە نێوی رەنکینگ، کە ئەم ماڵپەڕەیە، هەژماری کایەکان، سەرکەوتنەکان، دۆڕاندنەکان و تواناکانی ئەو کەسە بۆمان دەر دەخات، ئەم سایتە ئەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەو کەسە بە تواناکانیانەوە لە دونیادا ببینرێت و بتوانێت جەهانی ببێتەوە.

بەڕێوبەری ڕیزوانی‌گەیم لەم بوارەوە وتی: کەسی واش هەیە کە تواناکانیان دەرکەوتووە و لە رێگەی پشکووتندان، بەڵام لە بەر ئەوەی کەس نایانبینێ، ناتوانن جێگای خۆیان بکەنەوە، کەواتە بەرچاوکەوتنیان زۆر گرنگە کە ئێمە لە سەر ئەم بابەتە زۆر سووڕین. هەروەها سەبارەت بە مەبەستی پێنجەمی وتی بەداخەوە لە زۆربەی جێگاکانی کایە وەکوو شارەکایەکاندا، بە هەڵە بە منداڵاکانمان دەڵەین کە لە کایەکاندا، سەرکەوتن بە شانسە و خۆشی و سەرکەوتنی کاتیان پێ پیشان دەدەین کە من پێم وایە ئەم بابەتە بە خەساری کۆمەڵگای نەونەمامان و تازەلاوان و لاوانمان دەبێت و داهاتووی باشێکی تێیدا چاوەڕوان ناکرێ. لە درێژەدا وتی ئەم بابەتە لە کۆمەڵگا بڵاو بووەتەوە و لە زۆربەی جێگاکاندا دەیبینین کە خەڵک بە دوای ئەوەدان کە بە یارمەتی شانسەوە، سەر بکەون یان چتێک دەس بخەن، کە ئێمە هەوڵمان داوە ئەم بابەتە لێرەدا بسڕینەوە و کایەکان بە چەشنێک بن کە سەرخۆشیەکانیان بە بنەمای تواناکانیان ببێت و ئەو کەسە بتوانێت بە باش‌بوونی کایەی خۆی، بە زانستی و بە هەوڵدانی خۆی سەرکەوتن دابین بکات.

بەڕێوبەری ڕیزوانی‌گەیم وتی دواهەمین مەبەستی ئێمە بواری ئابووریە کە گرنگیەکی زۆری بۆ خەڵک هەیە، رەنگە هەندێک هەس بە هۆی مەزاخی زۆری یاری و خۆشگوزەرانیەکانەوە، خۆیان لەم بوارانە دوور بخەنەوە کە ئێمە هەوڵمان داوە کە بە رەچاوکردنی بابەتی ئابووری، ئەم کێشەیانە لە سەر لا بەین.

هەروەها ئەو وتی کە ئێمە بەرۆژترین کەرەستەی و ئامێری پێویست بە بەرزترین کوالیتی لەتە و ئامرازەکانەوە، لەگەڵ دەوامکارانی لێهاتوو و پسپۆڕەوە توانیومانە کە سەرجەم خزمەتگوزاریەکانمان بە نرخێکی گونجاوەوە لە خزمەت خەڵکدا بین، تا سەرجەم چین و تاقمی کۆمەڵگا بتوانن لەم دەرفەت وخزمەتگوزاریانە کەڵک وەربگرن.