رێزوانی گەیم یانەیێکی پڕۆفشناڵ

ڕێزوانی گەیم یانەیێکی پڕۆفشناڵ بە مەبەستی سازکردنی کەیف و خۆشی لە نێو کۆمەڵگادایە. ئەندازەیار ڕەسووڵ ڕێزوانی بەڕێوبەری هۆڵدینگی ڕێزوانی گوتی ;جیاوازی ئیشی ئێمە ئەوەیە کە کێبەرکێ کان لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی جیهان دا بە شێوەییکی پڕۆفشناڵ بەڕێوە دەچێ . بەڵام ئامانجی ئێمە بەڕێوەچوونی یاری ئاماتۆرە کان لە تەنیشتی یارییە پڕۆفشانڵەکانە و بەم شێوە کەیف و خۆشی لە نێو کۆمەڵگا بە ئەزموونی زۆرتر لە 10 ساڵ چالاکی لە وڵاتی ئێراندا بۆ دیکەی وڵاتەکانی دەراوسێ ئێران ڕەوانە بکەین . ڕەسوول ڕێزوانی لە بابەت کاتی ڕێکەوتن و دەست بەکار بوونی ڕێزوانی گەیم وتی لە بەر ئەوەییە شێوەیێکی تەواو زانستی چالاکییەکان لە بواری دروست کردنی پێگەیێک بۆ کاتی بێکاری و یارییە کەمپیوتەریەکان و هەروەها  یاریەکانی کەلتووری و وەرزشی و تایبەت بۆ سەیران مان لە بەرچاو گرتووە وبڕیارمان لەسەر پەرە پێدانی ڕێزوانی گەیمە .

هەروەها لە درێژەی باسەکا گوتی ئێمە لە وڵاتی ئێراندا بە ناوی جامی دیجیتاڵ ئیش دەکەین و دەمانەوێ دیکەی پێگە و لقەکانی خۆمان لە دیکەی وڵاتەکان دا ڕێ بخەین و لە تەنیشتی ئەم چالاکییانە وە وێبگەیێک بە ناوی rezvaning game ڕێ بخەین . تا ئێستا کە ئیمە سی کۆگای یاری کردن کە بریتییە لە یارییەکانی وەرزشی ، دیجیتاڵی و سەیران کردنە مان ڕێخستووە و جودا لە دروست کردنی شوێنێ بۆ کاتی بێکاری لاوەکان ، کێبەرکێیەکانی جیهانی , نێودەوڵەتی,  نێوپارێزگایی و هەروەها یاری گرووپی ئانلاینمان بەڕێوە بردووە ، بەڕێوبەری هۆڵدینگی ڕێزوانی لە بارەی ڕێخستنی ڕێزوانی گەیم لە هەریمی کوردستاندا هەروەها گوتی خوشحاڵین کە کۆگایێک بە ناوی ڕێزوانی گەیم لە هەرێمی کوردستاندا ڕێ دەخەین . هەرێمی کوردستان خەڵکێکی خاوەن فەرهەنگیی هەیە کە بڕوایان نزیک بە بیروڕای ئێرانیەکانەو دابونەریتێکی هاوبەش لەگەڵ دابونەریتی ئێمەیان هەیە و شاری هەولێر هەڵبژاردەیێکی گونجاو بۆ دروست کردنی ئەم کۆگایەیە . هەروەها لە درێژەدا وتی شوێنێ بە پانتایی دەهەزار مەتری چوارگۆش لە کۆگای مێگاماڵ کە یەکێ لە ناوەندە گرینگەکانی شاری هەولێرە لە ئیختیارمان دایە و هەر چەشنە یارییێک لەم کۆگایە بەڕێ دەخەین . پڕۆگرامی زۆرمان بۆ ڕێزوانی گەیم هەیە و دەمانەوێ وەک ئەو ڕووداوانەی کە هەموو شەوێ بەڕێوە دەچن یان کێبەرکێیە ئانلاینەکان و ڕاستەوخۆکانمان ببێ . دەمانەوێ بۆ 30ی خاکە لێوەی ساڵی 1318ی هەتاوی ئەم کۆگایە دەست بەکار ببێ . ڕێزوانی گوتی پڕۆفشناڵ بوون لە وەرزش دا پێ گەیێکی دیاری کراوی هەیە . زۆرکەس هەن کە یاری تۆپی پێی پڕۆفشناڵ دەکەن بەڵام ئێمە دەمانەوێ یاری تۆپی پێی و دیکەی وەرزشەکان بە شێوەیێکی شاد (غەیرە پڕۆفشناڵ)لە چوارچێوەی یارییەکان دا بەڕێوە ببەین تا خەڵکی بتوانن لە یاریێکی سالم بەهرەیێک زۆرتر ببەن . کەتێ کە ئەم کەسانە دەبنە خاوەن جێگە وهەروەها پێگەیان پێ دەدرێ و لە نێوان تەواوی خوازیاران دا دەبینرێن . بێ گومان ئامانج و بە دەست هێنانی پلە وپایە  زیچ و خۆشیێکی زۆر بەدی دێنێ  و ڕاکێشەری کێبەرکێیەکان زۆر دەبێتەوە . ئێسفەهان ڕەنگه لە بوادی شادی وکەیف و خۆشی کۆمەڵایەتییەوە لە پلەی یەکەمی وڵاتاندا نەبێ بەڵام هیوادارین بتوانین ئەم کەیف و خۆشیە تا ڕادەیێک زۆرتر بکەینەوە و ئەم شتە لە شاری ئێسفەهانەوە بۆ تەواوی دونیا ڕەوانە بکەین بەڵام ئامانجی ئێمە بەڕێوەچوونی یاری ئاماتۆرە کان لە تەنیشتی یارییە پڕۆفشانڵەکانە و بەم شێوە کەیف و خۆشی لە نێو کۆمەڵگا یە  , بەڕێوەبەری هۆڵدینگی ڕێزوانی لە بارەی ئامانجەکانی پێکهێنانی  ئەم رێکخراوە ی ڕێزوانی گەیمە وتی بڕیار وایە ئێمە چالاکییەکانمان وەکوو وەرزش و کەیف و خۆشی کۆمەڵگا  بە کەڵکوەرگری لە تەکنەلۆژی رۆژ و هەروەها فەرهەنگی کەڵکوەرگری دروست لەم تەکنەلۆژیانە وەکوو شێوازێکی ئێرانی بناسێندرێن , هەروەها وتی ئەگەر ئێمە بتوانین لە ئامێرەکان بە شێوەیێکی دروست کەڵکوەر بگرین بێ گومان یاریەکان بەرەولای ڕووداوە چاکەکان دەچن . ئەمڕۆکە لە دونیا بە کەڵکوەرگری لە یارییە کەمپیوتەریەکان فێرکاری زمان و زانست دەکرێ و تەواوی ئێمە بە دووی ڕوداوێکی گەورە لە بواری پەرەی خۆشی کۆمەڵگا و بەکەڵک بوونی کاتی بێکاری خەڵکی داین . ڕێزوانی لە وڵامی ئەم پرسیارە کە دەست بەکار بوونی ڕێزوانی گەیم لە هەرێمی کوردستاندا چ ڕەوڵێکی لە ئابووری وڵاتدا هەیە وتی کاتێ کە ئێمە بتوانین زانستی فەننی و ئەندازیاری خۆمان بە وڵاتەکانی دیکە بدەین و ئەم لێزانی و ئەزموونە بۆ بەدەست هێنانی سامان و زۆر کردنەوەی ڕادەی بەرهە مهێنانی ناخاوێنی وڵات کەڵکی لێ وەردەگرین . وێڕای ئەوانەش دولار دێنینە ناو وڵات کە ئەمەش بۆ ئابووری وڵات زۆر بەکەڵکە .