دامەزرانی گەورەترین ناوەندی هەریمی کوردستان :

دامەزرانی گەورە ترین ناوەندی هەریمی کوردستان لە لایەن لاوە پسپۆڕەکانی هۆلدینگی ڕێزوانی .

گەورەترین ناوەندی یارییە کەمپیوترییەکان و وەرزشییەکان بە ناوی ڕێزوانی گەیم لە شاری هەولێر بە کەڵک وەرگری لە توانایی پسپۆڕانی ئێرانی دروست دەبێ , بە پێی ڕاپۆرتی پێوەندییە گشتییەکانی هۆڵدینگی ڕێزوانی دروست کردنی هەندێ  ناوەند بۆ یاری لاوەکان تازەلاوان بە دام و دەزگای ئەلەکتەرونیکی و وەرزشی وتایبەتی سەیران لە شوێنێکی هێمن و گونجاو دەتوانێ نیگەرانی بنەماڵەکان لە کاریگەری یارییە خراپ و ناسازگارەکان لەگەڵ داب ونەریتدا لە سر منداڵەکانیان چارەسەر بکات . هەربەم بۆنەوە هۆڵدینگی ڕێزوانی بە سرنج بە دروشمی ” خزمەتی خەڵکی عیبادەتە ” بە مەبەستی پیشە سازی و بەکارگریی گرووپێکی لێزان بە ئامانجی ساغکردنەوە و هێمن کردنەوەی دۆخی زاڵ لە سەر یارییە کەمپیوترییەکاندا ، کۆگای جامی دیجیتاڵی لە شار ئیسفەهان ڕێخست و توانی شوێنێکی ستاندارد و پڕۆفشناڵ لەم بوارەدا ئامادە بکات .ئێستاکە دوای 10 ساڵ ئەزموون هۆڵدینگی ڕێزوانی هەنگاوێکی بەرزتری هەڵگرتووە و لە ئەودیوی سنوورەکانی ئێرانەوە و لە وڵاتی دۆست و دەراوسێی ئێراق و لە هەریمی کوردستان بۆ پێکهێنانی کۆگایێکی گەورە بە ناوی ” ڕێزوانی گەیم ” هەوڵی داوە ، کە دەتوانێ بە چوونەناوەوەی بازاڕە نێونەتەوەییەکان و ئامادە کردنی بەستێنی ناردنە دەرەوەی  کاڵا و خزمەت گوزاری فەننی و ئەندازیاری هەم لە بواری پشتگری  لە ئابووری وڵات و هەم لە بواری ساز کردنی پێوەندیی پتەو لە نێوان وڵاتەکاندا خزمەتێکی بەرچاوی بۆ وڵاتی ئێران کردبێ .

ڕێزوانی گەیم لە کۆگای ” مێگا ماڵ” یەکێ لە گەورەترین ناوەندە ئابوورییەکانی کەلتووری و سەیرانی شاری هەولێر لە هەریمی کوردستاندا لە زەوینێ بە ڕووبەری 10 هەزار مەتری چوارگۆشدا لە سێ قۆناخ دروست بکات . کە ئێستاکە قۆناخی یەکەمی ئەم پڕۆسە لە حاڵی ئەنجامدایە و جودا لە یارییە کەپیوتەرییەکان ئەم کۆگایە شوێنی یارییەکانی : بووڵینگ ، بیلیارد ، والیباڵ ، بەسکتباڵ ، ئێسکەیتی هەیە ، کە بەم زووانە ڕێدەکەون .