لە بارەی ئێمەو

ده ساڵ لەمەوپێش بە ناو و ناسنامەی “جامی دیجیتاڵ” کاروباری خۆمان دەستپێکرد و بەردەوام ئامانجمان ئەمە بووە کە کەشێکی ئەمن و پڕشادمانی بۆ یاری و خۆشگوزەرانی تەواوی تاکەکانی کۆمەڵگا مسۆگەر بکەین. هەروەها بە دۆزینەوەی ئەو بلیمەتانەی که لە چاو کۆمەڵگا و هەروەها ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان لەبەرچاو نەگیراون زەمینەمان ئامادەکردووە بۆ ناسنامەبەخشینەوە بە هەموو چینەکانی کۆمەڵگا. زۆر پێ خۆشحالین و سپاسی خوای میهرەبان دەکەین کە توانیومانه زیاتر لە ٣٤٠ هەزار کەس لەم یانە پڕ وزە و پڕجووڵە و پڕشادمانییە کۆ بکەینەوە و بیانگرینە ژێر چەتری حیمایە و پشتگیری خۆمانەوە.

ئێستا لەم هەنگاوە پەرەسەندنەدا هەماهەنگتر و پێ قورستر، بەرەوپێشەوە هەنگاو دەنێین و لەمەبەودوا بە ناوی “ڕێزوانی گەیم” کار و چالاکی دەکەین و خەریکی درووستکردنەوەی یانەیەکی جیهانی و پڕ لە یارییە وزەبەخشەکانین. یەکەمین هەنگاومان دەستبەکاربوونی یانەی ڕێزوانی گەیمە لە وڵاتی ئێراق و لە شاری هەولێر هاوکات لەگەڵ جەشنی نەورۆزی ١٣٩٨ی هەتاوی و دوای ئەمەیش بە خێراییەکی زۆرەوە لە وڵاتانی تریش دەست بەکار دەبین.

لە یانەی ڕێزوانی گەیمدا و بە پێیتوێژینەوەی ئەنجام دراودا، بە پێچەوانی ڕەوتی باو، یارییە کەمپیوتەرییەکان کەوتوونەتە پەراوێزەوە،  زۆربەی بیروڕاکان و سەرنجەکان لە سەر یارییە جمشتی و وەرزشییەکانە (وەک فوتباڵی دەستی، بیلیارد، زۆرمشت و پینگ پۆنگ و …) کە ئەم یارییانە دەبنە هۆی شادمان بوون و خۆشحاڵ بوونەوەی میرمنداڵان وگەنجان و گەورەساڵان و هەروەها پێشگیری دەکات لە زۆربەی نەخۆشییە جەستەیی و دەروونییەکاندا.

لە یانەی ڕێزوانی گەیم هەر تاکێک ئازاد لە پیشە و فیڵدی خوێندنی خۆی و تەنها لەسەر ئەساسی ئارەزوو و ویستی دڵی خۆی، یاریی خۆی هەڵدەبژێرێت، ئەویش نە بە شێوەی پڕۆفیشناڵ و لە سنووری دەستووری فدراسیۆنەکان، بەڵکوو بە شێوەی ئاسایی و بۆ کات بەسەربردن و خوش گوزەرانی. خاڵی گرنگ ئەوەیە کە جاروبار تاک لە ژیانی تاکەکەسی و ژیانی کاری و خوێندنیی خۆی نەگەیشتووه بەو جێگایەی کە ئارەزوویەتی بەڵام لە یانەی ڕێزوانی گەیم توانیویەتی ناسنامەیەکی فەرمی و بڕواپێکراو بەدەست بهێنێت و لەو یاریی خۆیەدا جێگایەکی جیهانی و پێناسەیەکی جیهانی بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

ئێستاش بە ئیرادەیەکی پۆڵایی بۆ چاندنی بزە لەسەر ڕووخسارەکان وشادمانکردنی تاکەکان هەڵمەتمان داوە و بە هاوڕێیەتی ئێوەی بەڕێز بەرەو لووتکەکان هەنگاو دەنێین.

ڕەسوول ڕێزوانی

بنیادنەری ڕێزوانی گەیم